باڤل جەلال تاڵەبانی سەردانی تاران دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران :
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سبەی سێشەممە سەردانی تاران دەکات.
سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجام دەدرێت.
سەردانی تاڵەبانی لە چوارچێوەی ڕاوێژی بەردەوامی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو لایەنەکان و بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.
لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئێران تاوتوێی بابەتە هاوبەشەکان، لەوانە هاوکاریی ئابووری و ئاسایشی سنوورەکان دەکات.