ڕێگری لە هاتنی پارەی ساختە دەکرێت
لە ماوەی 24 کاتژمێردا.. دووەم حاڵەتی هێنانی پارەی ساختە لە ئێرانەوە بۆ عێراق پووچەڵکرایەوە
دەستەی دەروازە سنورییەکان لە درێژەی رێکارە ئەمنییەکانیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە (21ـی تشرینی یەکەمی 2026) توانی لە دەروازەی سنوری شەلامچە لە پارێزگای بەسرە، دەست بەسەر بڕێک پارەی ساختەدا بگرێت کە لە ئێرانەوە دەهێنرانە ناو خاکی عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەکە، لەم چالاکییەدا تۆمەتبارێکی عێراقی بە بڕێک پارەی ساختە لە جۆری (25 هەزار دیناری) دەستگیرکراوە، کە پارەکە بە شێوازێکی نهێنی و بەسەر دوو بەشدا لەناو جزدانی کەسیی شاردرابۆیەوە.
لەسەر ئەم ڕووداوە، دەستبەجێ سەرجەم پارە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە شەتولعەرەب کراوە، تاوەکو ڕکاری یاسایی پێویست بەرامبەری بگرنەبەر.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتی هاوشێوەیە لەو ناوچەیە ئاشکرا دەکرێت