زەمان عەبدە کۆچی دوای کرد

زەمان عەبدە کۆچی دوای کرد

ئەمڕۆ، زەمان عەبدە، نووسەر و چالاکوانی دیاری بواری جینۆساید و یەکێک لە خەمخۆرە دیارەکانی دۆسیەی ئەنفال و قوربانییانی تاوانەکانی دژ بە گەلی کورد، بەهۆی ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.

کۆچکردوو زیاتر لە ٣٥ ساڵ لە تەمەنی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتکردنی دۆسیەی جینۆسایدی کورد، ناساندنی تاوانی ئەنفال لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و توێژینەوە لەسەر تراژیدیای ئەنفالکراوان.

زەمان عەبدە وەک دەنگێکی زوڵاڵ و دڵسۆزی دۆسیەی ئەنفال دەناسرا، کە جێدەستی لە توێژینەوە، بەدیۆکۆمێنتکردن و زیندووڕاگرتنی یادەوەریی قوربانییانی تاوانەکانی بەعسدا دیار و کارا بوو.