بافڵ جەلال تاڵەبانی : زمانی کوردی قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە
لە رۆژی زمانی کوردیدا، ئەم زمانە شیرینە بەرز و پیرۆز رادەگرین کە قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە. زمانی کوردی بۆ ئێمە تەنیا ئامرازی ئاخاوتن نییە، بەڵکو مێژووی خۆڕاگری و ناسنامەی بوونمانە.
هەرێمی کوردستان هەمیشە بە فرەزمانی و فرەکولتووریی پێکهاتەکانی دەوڵەمەند بووە، پاراستنیزمانی کوردی و رێزگرتن لە زمانی هەموو ئەو پێکهاتە رەسەنانەی لەم نیشتمانەدا پێکەوە دەژین،نیشانەی باڵای شارستانییەت و بنەمایەکی سەرەکیی دەوڵەتدارییە.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال، جەخت لە پاراستنیرەسەنایەتیی زمانی کوردی و پەرەپێدانی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە فەرمییەکاندا دەکەینەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان