کێشەیەکی سەرەکی لە وەرگرتنی نەوتدا چارەسەرکرا
ئەپلیکەیشنی "سوپەر کی" کێشەی دابەشکردنی نەوتی لە کەرکووک چارەسەر کرد
لە نوێکاریی (ئەپدەیت) نوێی ئەپلیکەیشنی "سوپەر کی" (SuperKey)، کێشەی ئەو هاووڵاتییانەی پارێزگای کەرکووک چارەسەر کرا کە نیشتەجێی شارەکەن بەڵام کارتی نیشتمانییەکەیان سەر بە پارێزگای کەرکووک نییە.
بەپێی ئەپدەیتە نوێیەکە، لەم نوێکارییە تازەیەدا ڕێگە بەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە لەجیاتی ژمارەی کارتی نیشتمانی، لەڕێگەی داخڵکردنی ژمارەی کۆبۆنی خۆراکـەوە بەشە نەوتییەکەیان کارا بکەن و مافی وەرگرتنی سووتەمەنییان نەفەوتێت.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووانی کەرکووک بەهۆی تۆمارنەنبوونی کارتی نیشتمانییەکەیان لەسەر پارێزگاکە، ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوبوونەوە لە وەرگرتنی بەشە نەوتی سپیی ماڵان.