بەرێوبەرێک دەستیلەکار کێشایەوە
بەڕێز / کاک ئاسۆ مامەند لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی زۆنی کەرکوک - صلاح الدين.
بەڕێز / کاک هیوا عبداللە لێپرسراوی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک.
بابەت: دەستلەکارکێشانەوە
سڵاوێکی یەکێتیانەی پڕ لە ئەمەک و وەفا...
لێرەوە بەم نووسراوە، بەندە (دکتۆر هەوراز نیزام شوانی)، بەڕێوەبەری ناحیەی شوان،
بە ویستی خۆم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی شوان ڕادەگەیەنم،
کە ماوەی نزیکەی ساڵێک و سێ مانگە، ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم ناحیەیەم لە ئەستۆ بووە.
سوپاسی متمانەی ئێوە وپاڵپشتی وهاوکاری ئێوەی ئازیز ئەکەم، کە بەردەوام وەکو چیای خاڵخاڵان لەپشتمبوون،
لێرەوە دڵسۆزی و وەفای خۆم بۆ ئێوەی ئازیز و حزبەتێکۆشەرەکەم دووپات دەکەمەوە،
کە هەمیشە لە سەر ڕێبازەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبم
من سەربازێکی بە ئەمەکی حزبەکەم دەبم.
هەروەها سوپاسگوزاری خەڵکە بە ئەمەک و خۆشەویستەکەی سنوری ناحییەی شوان و شێخ بزێنی وبناری خاڵخاڵان دەکەم، کە هەمووکات باوەشی سۆز و خۆشەویستیان بۆ من ئاوەڵا کردبوو، هیچ کاتمن بەڕێوەبەری ناحیە نەبووم، بەڵکو کوڕی تاک بە تاکی خەڵکی ئەو دەڤەرە بووم.
هاوکار و پاڵپشتی تەواوی هەر هەڤاڵێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبەم کە لە جێگاکەی مندادەستبەکار دەبێت.
لەگەڵ ڕێزدا
دکتۆر هەوراز نیزام شوانی - بەڕێوەبەری ناحیەی شوان