ئەنجومەنی وەزیران کاتی کۆبوونەوەکانی گۆڕی بۆ ئێوارانی شەممە

ئەنجومەنی وەزیران کاتی کۆبوونەوەکانی گۆڕی بۆ ئێوارانی شەممە
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

​بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە کاتێکی نوێدا ساز کرد پاش ئەوەی بڕیاری فەرمی درا بە گۆڕینی کاتی کۆبوونەوەکان لە ڕۆژانی سێشەممەوە بۆ ئێوارانی ڕۆژی شەممە کە ڕۆژی پشووی فەرمییە لە وڵاتدا

​ئەم هەنگاوە نوێیەی حکومەت دوای ئەوە دێت کە پێشتر کۆبوونەوەکان نیوەڕۆی ڕۆژانی سێشەممە و لە ناو کاتی دەوامی فەرمیدا بەڕێوەدەچوون کە ئەمەش ببووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ و پەککەوتنی کارەکان و ئامادەنەبوونی بەشێک لە وەزیرەکان و فەرمانبەرانی تیمی وەزارەتەکان لە سەر کارەکانیان بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە دانیشتنەکانی ئەنجومەنەوە

​بەپێی بڕیارە نوێیەکە لەمەودوا کۆبوونەوەکان دەخرێنە ئێوارانی ڕۆژی شەممە تاوەکو هیچ جۆرە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر دەوامی فەرمی و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیان لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا نەبێت و کاتی دەوامی فەرمی تەنها بۆ خزمەتگوزاری تەرخان بکرێت