وەزارەتی پەروەردە بڕیاری خولی سێیەم و ساڵی نەبوونی کەوتن بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) دەردەکات

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری خولی سێیەم و ساڵی نەبوونی کەوتن بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) دەردەکات
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری خولی سێیەم و ساڵی نەبوونی کەوتن بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) دەردەکات

دەستەی ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە لەسەر پێشنیازی وەزیری پەروەردە، لە کۆبوونەوە ڵ ئەمڕۆیدا، دوو بڕیاری چارەنووسساز و گرنگی لە بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران پەسەند کرد.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی وەزیری پەروەردە، بڕیارەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

 خولی سێیەم:

بڕیاردرا بە ئەنجامدانی خولی سێیەم بۆ قۆناغە کۆتاییەکان (شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی، و شەشەمی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە). 

بڕیارەکە سەرجەم ئەو قوتابییانە دەگرێتەوە کە لە هەموو ماددەکاندا کەوتوون، و دواتر ڕەشنووسی پێشنیارەکە بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی کۆتایی

ساڵی( عدم الرسوب ):

بڕیاردرا بە هەژمارکردنی ساڵی خوێندنی (2025–2026) وەک ساڵی (⁠ عدم رسوب⁠) بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن.