فراکسیۆنی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فراکسیۆنی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پشتیوانی خۆمان بۆ محمد
سەمعان دووپات دەکەینەوە .. 

فراکسیۆنی  «کەرکووک هێز و ئیرادەمانە» لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختی کردەوە کە کەرکووک شارێکی مێژوویی و نموونەیەکی دیاری هاوژیانی و یەکڕیزی نێوان هەموو پێکهاتەکانیەتی. 

هەروەها ئاماژەی بە وتەیەکی  مام جەلال کرد کە کەرکووکی بە «چەپکە گوڵ» ناو دەبرد، وەک هێمای جوانیی فرەڕەنگی و یەکگرتوویی خەڵکەکەی.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا، داوای لە هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کرد بە ڕۆحی بەرپرسیارێتی و هاوبەشی مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاری و جیاوازییەکان بکەن و چارەسەری کێشەکان لە چوارچێوەی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکاندا بدۆزنەوە، نەک لە ڕێگەی هەڵمەت و توندوتیژی میدیایی.

هەروەها پشتگیری خۆی بۆ پارێزگاری کەرکووک، محەمەد سەمعان ئاغا، دووپات کردەوە و رایگەیاند کە پشتیوانیکردن لە ئەنجامدانی بەرپرسیارییەکان بە پێی یاسا و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و صلاحیەتە یاساییەکان، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی جێگیری و پاراستنی ئارامی و خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتیانی کەرکووک.