پردێ؛ هەردوو لایەنی شەڕەکەی نزیک بەنزینخانەکەی پردێ بەتۆمەتی هەوڵی کوشتن دەستگیرکران.
لە پردێ؛ هەردوو لایەنی شەڕەکەی نزیک بەنزینخانەکەی پردێ بەتۆمەتی هەوڵی کوشتن دەستگیرکران.
بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و بە فەرماندەیی مەیدانیی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دبس، مەفرەزەکانی پۆلیس توانینیان کۆنتڕۆڵی شەڕێک بکەن و سەرجەم بەشداربوانی لە ناحیەی "پردێ" دەستگیر بکەن.
ڕووداوەکە لە ئاکامی دەمەقاڵێیەک لەنێوان چەند هاووڵاتییەکدا لەسەر سەرەگرتن و ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە ڕیزی بەنزینخانەیەکدا سەریهەڵداوە. دواتر دەمەقاڵێیان پەرەی سەندووە بۆ هێرشی چەکداری و یەکێک لە لایەنەکانی شەڕەکە تەقەی کردووە، کە بووەتە هۆی برینداربوونی لایەنەکەی تر.
پاش وەرگرتنی زانیاری، مەفرەزەکانی پۆلیسی پردێ (سەر بە بەشی پۆلیسی دبس) دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەوروبەری شوێنەکەیان گەمارۆ داوە؛ لە ئەنجامدا توانرا ڕەوشەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت و هەردوو لایەنی شەڕەکە دەستگیر بکرێن بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان، جیا لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەکەی لە ڕووداوەکەدا بەکارهێنرابوو (وەک بەڵگەی تاوان).
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و وتەی تۆمەتباران تۆمار کراوە. دوای پێشکەشکردنی بەڵگەکان بە دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند، بڕیار درا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٤٠٥ / ٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی (تایبەت بە هەوڵی کوشتن)، تاوەکو بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.