مژدەیەکی دڵخۆشکەر لە لایەن سەرۆک وەزیران
هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ٤٥٠ هەزار گرێبەست، دوایین بڕیارەکانی سەرۆک وەزیران ئاشکرا کران
لە لێدوانێکی تایبەتدا پەرلەمانتار (مورتەزا الابراهیمی)، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی، گرنگترین بڕیار و پێشھاتەکانی خستەڕوو:
پاراستنی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٠ ساڵیدا: سەرۆک وەزیران بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند هیچ نیازێک نییە تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٣ ساڵ بەرزبکرێتەوە، بەڵکو وەک خۆی لە ٦٠ ساڵیدا دەمێنێتەوە؛ تەنها بۆ هەندێک پسپۆڕی تایبەت نەبێت وەک پزیشکان و شارەزایانی باڵا.
دامەزراندنی هەمیشەیی و چارەسەری گرێبەستەکان: پرۆسەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و گۆڕینی کرێکارانی (ئوجوری ڕۆژانە) بۆ گرێبەست دەستپێدەکات، کە نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ هەزار کەس سوودمەند دەبن.
بێباک لە بارگرانی دارایی: جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە هیچ گوشارێکی مادیی نوێ لەسەر بودجەی دەوڵەت دروست ناکات، چونکە ئەم توێژە پێشتر مووچەیان هەبووە و ئامانجی سەرەکی تەنها دابینکردنی سەقامگیریی و ئارامییە بۆ ژیانی فەرمانبەران.