ئاسایشی نیشتمانی: هیچ مداخەلەیەکی ئەمنی لە «نەخیل بەغداد» نەکراوە
ئاسایشی نیشتمانی: هیچ مداخەلەیەکی ئەمنی لە «نەخیل بەغداد» نەکراوە
بەغداد — وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەڕشەد ئەلحاکم، هەواڵەکانی مداخەلە و هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر بۆنەی «نەخیل بەغداد» بەهۆی دەرکەوتنی وێنەی سەرۆکی ڕژێمی پێشووی عێراق ڕەتکردەوە.
ئەلحاکم ڕوونی کردەوە کە تەنها پرسینەوەیەکی ئاسایی و یاسایی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخەرانی بۆنەکە ئەنجامدراوە.
بەپێی بەیانەکە، وێنەکە لەناو پیشاندانی ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە کە بابەتی «ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان» بووە و بە مەبەستی ستایش یان مەزنکردنەوە نەبووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەم ڕوونکردنەوەیەی بۆ ڕەتکردنەوەی شایعات و زانیارییە نادروستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.