دابەش کردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی لە عێراق دەست پێدەکات
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە کە لەسەر ڕاسپاردەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کراوەتەوە
زەوییەکان %100 بەخۆڕایین: پارچە زەوییەنیشتەجێبوونەکان بە بێبەرامبەر دەدرێنە هاووڵاتییان، و هەموو ئەو خێزانە عێراقییانە دەگرێتەوە کە هیچ کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەیان خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون یان موڵک و عەقار نین.
کاتی تۆمارکردن: لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو (مانگی 10) لینکێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بۆ تۆمارکردنی ناوی داواکاران دەکرێتەوە.
قۆناغی یەکەم: وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە، زیاتر لە 216 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە 15 پارێزگا دیاریکراون و ئامادەکراون.
جێبەجێکردنی ژێرخان: ڕاستەوخۆ دەست بە کارەکانی جێبەجێکردنی ژێرخانی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکان دەکرێت لە ڕێگەی وەبەرهێنەرانی بەخشەر و بەشداربووەوە، بەبێ بەرامبەر.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە، لیژنە تایبەتمەندەکان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مەكتەبی سەرۆکوەزیران بە شێوەی شەو و ڕۆژ لە کاردا دەبن بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە، تاوەکو بە تەواوەتی ملیۆنێک پارچە زەوییەکە ئامادە دەکرێت.