بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کۆبووەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزیتورکیا لە عیراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئهرمان تۆپچو،كونسوڵی توركیا له ههرێمی کوردستان ئامادەیبوون، دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا وجەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەبەر باس و سەرۆک بافڵ دیدگای یەکێتی خستەڕووو وتی، پێویستە حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد، سەرۆک بافڵ جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەربنەمای دەستوور کردەوە و رایگەیاند، باشبوونی پەیوەندییەکان رەنگدانەوەی لەسەر دۆخ و خزمەتکردنیخەڵکەکەمان هەبووە و دەمانەوێت ئەوە بەردەوام بێت.
پەیوەست بە دۆخی کەرکوک باڵیۆزی تورکیا ستایشی رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتی کرد لە نزیککردنەوەیلایەنەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و رێککەوتنە سیاسییەکانیشی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکردبۆ زیاتر خزمەتکردنی شارەکە و قووڵکردنەوەی برایەتی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک.
لە کۆبوونەوەکەدا پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لە نێوان عیراق و هەرێمی کوردستانلەگەڵ تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش جەختی لەسەر کرایەوە.