کێشەی مووچە چارسەر بوو مانگانە لە کاتی خۆیدا دێت
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە پرسیمووچە رایگەیاند :
بەڵێنمان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسیەکان وەرگرتووە و پێیان وتوە لە بابەتی مووچەتێکەڵاوی بابەتە سیاسیەکان ناکرێت گەر گرفتی سیاسی بێتە پێش
لە ئێستادا عێراق لە قەیراندای دارایدایە و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بووەتە بەشێک لە چارەسەر بۆقەیرانی دارای لە عێراق
لەگەل وەزیری دارای قسەی پێویست کراوە بۆ بابەتی مووچە هەرچەنە بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەربابەتی داهاتە ناوخۆییەکان بە چ شێوازێک رادەستی حکومەتی فیدرال بکرێت
ئێمە بە پێی مافە دەستورییەکانی خۆمان پابەند بووین لە رادەستکردنی لە %50 داهاتە فیدرالییەکانبگوازرێنەوە بۆ حکومەتی فیدرالی
لە کابینەی پێشتر 120 ملیار بەسەر حکومەتی هەرێم پەسەندکرا کە دەبێت رادەستی بکات ئەمە تەنیاڕێکەوتنێکی زارەکی بوو
سەرەرای ئەم هەموو کێشە و گرفتانە دەمەوێت بە بیری خەڵکی بهێنمەوە لەم ماوەیە توانیومانە مووچە بەشێوەیەکی رێک و دروست بدەین و سەرەرای دواکەوتنی هەندێک لە مووچەکان توانیومانە ئیدارەیەکیباشی مووچە و قەیرانە بدەین