ئایە بودجەی 2027 عێراق دەگاتە 200 ترلیۆن دینار ؟

ئایە بودجەی 2027 عێراق دەگاتە 200 ترلیۆن دینار ؟

گەورەترین بودجەی مێژووی وڵات لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە

دوای ئەو هەواڵانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونەوە، بابەتی بودجەی ساڵی 2027ی عێراق بووەتەیەکێک لە گرنگترین گفتوگۆی ناو هەڵوێستە سیاسی و ئابوورییەکان.

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی هەندێک ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، پێشبینی دەکرێت قەبارەی گشتیبودجەی ساڵی 2027 بگاتە نزیکەی 200 تریلیۆن دینار، ئەگەر ڕاست بێت، گەورەترین بودجەی مێژووینوێی عێراق دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی تا ئێستا باسکراون، لە نزیکەی 200 تریلیۆن دینار، بڕی 150 تریلیۆن دینار بۆخەرجییەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی دەوڵەت تەرخان دەکرێت.

ئەمەش مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، یارمەتییە کۆمەڵایەتییەکان و خەرجییە ڕۆژانەکانیدامەزراوەکانی دەوڵەت دەگرێتەوە.

لە هەمان کاتدا، نزیکەی 50 تریلیۆن دیناری دیکە بۆ پرۆژە و وەبەرهێنانی گەشەپێدان و بنیاتنان تەرخاندەکرێت.

شارەزایان پێیان وایە گرنگترین تایبەتمەندی بودجەی 2027 بریتیە لەوەی کە حکومەت و پەرلەمان هەوڵدەدەن سیستەمی (بودجەی بەرنامە و ئەنجام) جێبەجێ بکەن.

لە ژێر ئەم سیستەمەدا، تەنها پارە بۆ خەرجی تەرخان ناکرێت، بەڵکو هەر وەزارەت و دامەزراوەیەکدەبێت ئامانج و ئەنجامی دیاریکراوی هەبێت بۆ ئەو بڕە پارەیەی وەریدەگرێت.

لە بەرامبەردا، ژمارەیەک لە پسپۆڕانی ئابووری هۆشداری دەدەن لەوەی بەردەوامبوونی پشتیبەستن بەداهاتی نەوت هێشتا یەکێکە لە گەورەترین مەترسییەکانی ئابووری عێراق.

حکومەت هەوڵدەدات لە بودجەی 2027دا گرنگی زیاتر بە داهاتە نانەوتییەکان بدات و سیستەمی باج وگومرک چالاکتر بکات بۆ کەمکردنەوەی پەیوەستبوون بە بازاڕی نەوت.

هەروەها، بڕیارە حکومەت لە مانگەکانی داهاتوودا ڕەشنووسی یاسای بودجە ئامادە بکات و بۆ پەرلەمانبنێرێت.

بۆیە ئەو ژمارەی 200 تریلیۆن دینارە هێشتا وەک پێشبینی و بەرچاوڕوونی سەرەتایی مامەڵەی لەگەڵدەکرێت و بڕی کۆتایی دوای تەواوبوونی گفتوگۆ و پەسەندکردنی یاساکە دیاری دەبێت.

لە کاتێکدا هاووڵاتیان چاوەڕوانی کاریگەرییەکانی ئەم بودجەیە لەسەر خزمەتگوزاری، هەلو مەرجی ژیانو دەرفەتەکانی کارن

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا ئەم بودجە گەورەیە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە ژیانی خەڵکدادروست بکات، یان هەر وەک ساڵانی پێشوو زۆربەی پارەکە بۆ خەرجییە کارگێڕییەکان دەچێت؟