بڕیارێکی مێژوویی ئەمریکا؛ بەربەستێکی گەورە لەبەردەم ئابووریی سوریا لادەبرێت!
بڕیارێکی مێژوویی ئەمریکا؛ بەربەستێکی گەورە لەبەردەم ئابووریی سوریا لادەبرێت!
ئەمریکا بە فەرمی سوریا لە لیستی «وڵاتانی پشتگیری تیرۆر» دەرهێنا؛ لیستێک کە سوریا لە ساڵی 1979ەوە تێیدا بوو.
ئەم بڕیارە یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی واشنگتن بۆ گۆڕینی مامەڵەی ئابووری و دارایی لەگەڵ سوریا، و دەتوانێت ڕێگا بۆ وەبەرهێنانی بیانی، مامەڵە بانکییەکان و پرۆژەکانی ئاوهدانکردنەوە ئاسانتر بکات.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکان، لابردنی ئەم ناونیشانە دەتوانێت متمانەی کۆمپانیا و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان بە بازاڕی سوریا زیاد بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ گەڕانەوەی بەشێک لە ئابووریی وڵاتەکە بۆ سیستەمی دارایی جیهانی.
بەڵام: ئەم بڕیارە بە مانای کۆتایی هەموو سزا و سنووردارییەکانی ئەمریکا نییە. هێشتا هەندێک سنوورداری و سزا بە بنەمای یاسایی جیاواز بەردەوامن، بۆیە کاریگەرییە ئابوورییەکانی بڕیارەکە بە هێواشی دەردەکەون.
لە هەمان کاتدا، ئەم هەنگاوە دەتوانێت دەرفەتێکی نوێ بۆ بازسازی و ئاوهدانکردنەوەی سوریا دروست بکات، بە تایبەتی ئەگەر لەلایەن وڵاتانی دیکەش هەنگاوی هاوشێوە بدرێت.
ئایا ئەم بڕیارە دەبێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ ئابووریی سوریا؟
سەرچاوە: Reuters / U.S. Treasury