بەرشلۆنە هەوڵی بەدەست هێنانی بەرگریکارێکی هۆڵەندی 18 ساڵان دەدات.

بەرشلۆنە هەوڵی بەدەست هێنانی بەرگریکارێکی هۆڵەندی 18 ساڵان دەدات.
روود نیجستادی هۆڵەندی و Fc Twente

بەرشلۆنە 8 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە بەرگریکارێکی هۆڵەندی 18 ساڵان دەدات ...

بەرشلۆنە لە کاتژمێرەکانی کۆتایی بازاڕی گواستنەوەکاندا هەوڵێکی نوێی بۆ گواستنەوەی ڕوود نیجستاد، گەنجە هۆڵەندییەکەی FC Twente، دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتە تازەکان، بەرشلۆنە پەیوەندیی بە FC Twente کردووە و دەیەوێت ئەم بەرگریکارە ناوەڕاستە ١٨ ساڵە بۆ داهاتووی تیمەکەی بەدەستبهێنێت. نیجستاد لە ماوەی کەمدا سەرنجی چەند یانەی گەورەی ئەورووپای ڕاکێشاوە.

بەرپرسیارانی تۆینتە تا ئێستا ڕازی نەبوون بە جێهێشتنی یاریزانەکە و بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەکە دەرگای گواستنەوەکەی داخستووە. بەڵام هەواڵەکانی ئەمڕۆ ئاماژە بەوە دەکەن کە نیجستاد خۆی حەزی زۆری هەیە بۆ چوونە بەرشلۆنە و داوای ئەوەی کردووە ڕێگەی بۆ گواستنەوەکەی بکرێتەوە.

نیجستاد پێشتر باسیکردووە کە خەونی گەورەیەتی یاری کردن لەگەڵ بەرشلۆنە و هاوبەشی کردن لە پۆستی بەرگریکاری لەگەڵ پاو کوبارسی، ئەمەش وای کردووە ناوی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە زۆر بەرزتربێتەوە.

بەرشلۆنە ئێستا دەیەوێت لە کۆتایی بازاڕدا ڕێککەوتنێک لەگەڵ تۆینتە بدۆزێتەوە، بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەنێوان دوو یانەکەدا نییە و ڕەوشی گواستنەوەکە بەردەوامە