سەرکەوتن بەسەر ڕیاڵدا و تاجی پاڵەوانی

سەرکەوتن بەسەر ڕیاڵدا و تاجی پاڵەوانی
ساتی ئاهەنگێران

لە یارییەکی پڕهەست و سەرنجڕاکێش لە نێوان دوو ڕکابەری مێژوویی، بەرشەلۆنە توانی بە ئەدایەکی بەهێز و تاکتیکی ڕیاڵ مەدرید شکست بدات و بە شێوەیەکی فەرمی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

یارییەکە کە هەموو چاوەکان ئاراستەی بووبوون، بە هێرش و فشاری بەرشە دەستی پێکرد و یاریکەرانی هێڵی پێشەوەیان توانیان هەڕەشەی زۆر لەسەر دەرگای ڕیاڵ دروست بکەن. هەرچەندە ڕیاڵیش هەوڵی گەڕانەوەی کرد، بەڵام ڕێکخستنی باش و کۆنترۆڵی ناوەڕاستی مەیدان لەلایەن بەرشەوە ڕێگەی نەدا یاری بگۆڕێت.

بەرشە دوای کۆتایی یاری دەستیان کرد بە ئاهەنگگێڕان لە ناو هۆڵ و شەقامەکان، چونکە ئەم سەرکەوتنە تەنها بردنەوەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو پشتڕاستکردنەوەی هێزی تیمەکە بوو لە بەرامبەر گەورەترین ڕکابەرەکەی.

ڕاهێنەر و یاریکەران دوای یارییەکە جەختیان لەسەر ئەوە کرد کە ئەم پاڵەوانییە بەرهەمی کار و مانەوە و هاوکاریی هەموو تیمەکە بووە.

بەرشەلۆنە بە بەردنەوەی ٢-٠  جارێکی تر نیشانی دا کە هێشتا یەکێکە لە گەورەترین هێزەکانی جیهانی تۆپی پێ و سەرکەوتنی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید نرخی تایبەتی هەیە بۆ هەر هاوادارێکی بەرشە ...