لامین یەماڵ ئاڵای فەڵەستینی بەدەستەوەیە
بارسێلۆنا شەوێکی مێژوویی و پڕ لە جەژن بینی، دوای ئەوەی بە فەرمی نازناوی لالیگای وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ی مسۆگەر کرد. بلاوگرانا لە قۆناغی ٣٥ی خولەکەدا توانی ڕکابەری سەرەکیی خۆی، ڕیال مەدرید، بە ئەنجامی ٢-٠ شکست بدات و بە شێوەیەکی فەرمی جامی پاڵەوانێتی بەدەستبهێنێت.
دوای کۆتایی یارییەکە، یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی بە پاسی سەرەوەکراو بە شەقامەکانی بارسێلۆنادا گەڕان و هەزاران هاندەر بۆ پیرۆزبایی و هاوڕێیی لەگەڵ تیمەکەیان کۆبوونەوە. جەژنی گەورەی هاندەران و هەڵکردنی جامی لالیگا کەشێکی تایبەتی بە شاری بارسێلۆنا بەخشی.
لە ناو ئەم ئاهەنگەدا، ئەستێرەی گەنجی تیمەکە، لامین یەمال، سەرنجی زۆری ڕاکێشا کاتێک بە شانازییەوە ئاڵای فەلەستینی هەڵگرت. کامێراکانی میدیا یەمالیان تۆمار کرد کە ئاڵاکەی لەسەر پاسی پاڵەوانەکان بەرز کردبووەوە و سڵاوی لە هاندەران دەکرد.
ئەم هەنگاوەی یەمال کاردانەوەی فراوانی لەسەر سۆشیال میدیا دروست کرد، بە تایبەتی لە ناو کۆمەڵگە عەرەب و موسڵمانەکاندا، کە وەک نیشانەیەکی هاودەنگی و پشتگیریی مرۆیی سەیریان کرد. لە هەمان کاتدا، دیمەنەکە بووە یەکێک لە باسلێکراوترینی ساتەکانی جەژنی پاڵەوانێتی بارسێلۆنا.