وەزارەتی پەروەردە بڕیاری خولی سێیەم و ساڵی نەبوونی کەوتن بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) دەردەکات
وەزارەتی پەروەردە بڕیاری خولی سێیەم و ساڵی نەبوونی کەوتن بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) دەردەکات
دەستەی ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە لەسەر پێشنیازی وەزیری پەروەردە، لە کۆبوونەوە ڵ ئەمڕۆیدا، دوو بڕیاری چارەنووسساز و گرنگی لە بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران پەسەند کرد.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی وەزیری پەروەردە، بڕیارەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:
خولی سێیەم:
بڕیاردرا بە ئەنجامدانی خولی سێیەم بۆ قۆناغە کۆتاییەکان (شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی، و شەشەمی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە).
بڕیارەکە سەرجەم ئەو قوتابییانە دەگرێتەوە کە لە هەموو ماددەکاندا کەوتوون، و دواتر ڕەشنووسی پێشنیارەکە بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی کۆتایی
ساڵی( عدم الرسوب ):
بڕیاردرا بە هەژمارکردنی ساڵی خوێندنی (2025–2026) وەک ساڵی ( عدم رسوب) بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن.