29 ویلایەتی ئەمریکا دژی مێتا؛ تۆمەتبارکردنی فەیسبووک و ئینستاگرام

29 ویلایەتی ئەمریکا دژی مێتا؛ تۆمەتبارکردنی فەیسبووک و ئینستاگرام
کۆمپانیای مێتا

29 ویلایەتی ئەمریکا دژی مێتا؛ تۆمەتبارکردنی فەیسبووک و ئینستاگرام

29 ویلایەتی ئەمریکا دژی کۆمپانیای مێتا، خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام، کەیسێکی یاساییان دەستپێکردووە. ئەوان مێتا تۆمەتبار دەکەن بەوەی پلاتفۆرمەکانی بە شێوەیەک دیزاین کردووە کە منداڵان و هەرزەکاران بۆ ماوەیەکی زۆرتر بەکاربردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام بن.

ویلایەتەکان بە تایبەتی ئاماژە بە Scrollی بێکۆتایی، ئاگادارکردنەوە بەردەوامەکان و سیستەمی پێشنیارکردنی ناوەڕۆک دەکەن و دەڵێن ئەم تایبەتمەندییانە دەتوانن ببنە هۆی بەکارهێنانی زۆر و کاریگەرییە دەروونییەکان وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و کێشەی خەو.

لە دادگا، کارمەندێکی پێشووی مێتا شایەتی دا و تۆمەتەکانی سەبارەت بە کەم‌گرنگیدانی پاراستنی منداڵان پشتڕاست کردەوە.

بەڵام مێتا هەموو تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ملیارده‌ها دۆلاری بۆ پاراستنی منداڵان و باشترکردنی ئاسایشی پلاتفۆرمەکانی خەرج کردووە.

ئەگەر دادگا بڕیارێکی دژی مێتا بدات، ئەم کەیسە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر داهاتووی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شێوازی پاراستنی منداڵان لەسەر ئینتەرنێت هەبێت.

سەرچاوە: Reuters