ئەمریکا چەند ناوچەیەکی ئێرانی بۆردومان کرد و تاران-یش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی خێرا دەکات

ئەمریکا چەند ناوچەیەکی ئێرانی بۆردومان کرد و تاران-یش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی خێرا دەکات
سێنکتۆم دەلێت بۆ جاری سێیەم هێرشمان کردە سەر ئێران

گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران پێ دەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتانی هاوسێ و نزیک لە ئێرانەوە، چەندین هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند ناوچەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە.

​بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان چەندین ئامانجیان لە پارێزگاکان و شارەکانی بوشەهر، خوزستان، ئەهواز و بەندەر عەباس گرتووەتەوە.

​لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێرشانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بێ وەڵام تێناپەڕن. تاران جەختی کردووەتەوە کە هێزە موشەکییەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان و دەستبەجێ وەڵامی هەر هێرش و پێشێلکارییەک دەدەنەوە.