دۆخی ئەمنیی بەغدا تێکدەچێت؛ دەست بەسەر ملیۆنان دۆلاردا دەگیرێت و دەنگۆی هەڵاتنی وەزیرێک هەیە

دۆخی ئەمنیی بەغدا تێکدەچێت؛ دەست بەسەر ملیۆنان دۆلاردا دەگیرێت و دەنگۆی هەڵاتنی وەزیرێک هەیە
دۆخی بەغداد و ناوچەی سەوز ئاڵۆزە
دۆخی ئەمنیی بەغدا تێکدەچێت؛ دەست بەسەر ملیۆنان دۆلاردا دەگیرێت و دەنگۆی هەڵاتنی وەزیرێک هەیە
دۆخی ئەمنیی بەغدا تێکدەچێت؛ دەست بەسەر ملیۆنان دۆلاردا دەگیرێت و دەنگۆی هەڵاتنی وەزیرێک هەیە

ئەمشەو ناوچەی سەوزی ناوەڕاستی بەغدا گرژی و ئاڵۆزییەکی ئەمنی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ئۆپەراسیۆنێکی کتوپڕی هێزە ئەمنییەکان کە تێیدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر پارە و ئاڵتووندا گیرا و پەرلەمانتارێکی پێشووش دەستگیرکرا.

​دەستبەسەرداگرتنی دۆلار و ئاڵتوون

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێزە ئەمنییەکان لە ناوخۆی ناوچەی سەوزدا دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیوتا کرۆلا)دا گرتووە. لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەدا، بڕی 7 ملیۆن دۆلاری کاش و 13 قاڵبی ئاڵتوون دۆزراوەتەوە کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بۆ شوێنێکی نادیار بگوازرێنەوە.

​تێوەگلانی وەزیرێک و دەنگۆی هەڵاتنی

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ئۆتۆمبێلە سەر بە "ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە لە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا، دەنگۆیەکی بەهێز لەسەر هەڵاتنی ناوبراو بۆ دەرەوەی وڵات یان بۆ شوێنێکی نادیار بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان ڕوونکردنەوەیان نەداوە.

​دەستگیرکردنی پەرلەمانتارێکی پێشوو

هەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە چڕوپڕەکەی ئەمشەودا، هێزە ئەمنییەکان "تەلال زەوبەعی" پەرلەمانتاری خولەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان دەستگیرکردووە.

​دوا بەدوای ئەم پێشهاتانە، هێزێکی زۆری ئەمنی و سەربازی لە ناوچەی سەوز و دەوروبەری بڵاوەیان پێکراوە و ڕێوشوێنی توندی هاتوچۆ پەیڕەو دەکرێت. تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان یان وتەبێژی حکومەتەوە لەسەر پشتڕاستکردنەوەی تەواوی وردەکارییەکان دەرنەکراوە.