ئەمریکا.. سەرکردەیەکی گرووپێکی چەکداری عێراقی ڕادەستی ئێف بی ئای کرا

ئەمریکا.. سەرکردەیەکی گرووپێکی چەکداری عێراقی ڕادەستی ئێف بی ئای کرا
قاسم سولەیمانی و محمد باقر داودی
ئەمریکا.. سەرکردەیەکی گرووپێکی چەکداری عێراقی ڕادەستی ئێف بی ئای کرا
ئەمریکا.. سەرکردەیەکی گرووپێکی چەکداری عێراقی ڕادەستی ئێف بی ئای کرا

میدیاکانی ئەمریکا وێنەی گواستنەوەی سەرکردەی گرووپی "ئەسحاب یەمین"یان بۆ واشنتۆن بڵاوکردەوە، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی ١٨ کردەوە دژی جولەکەکان لە ئەمریکا و ئەوروپا

میدیاکانی ئەمریکا دیمەنی ساتەوەختی گواستنەوە و ڕادەستکردنی سەرکردەیەکی دەستگیرکراوی گرووپە چەکدارەکانی عێراقیان بە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) بڵاوکردەوە، بە مەبەستی دادگاییکردنی لەسەر چەندین تۆمەتی هێرش و "کردەوەی تیرۆریستی".

​بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دەستگیرکراوەکە ناوی (محەمەد باقر داوودی سەعدی) یە، کە سەرۆکایەتی گرووپی "ئەسحاب یەمین" دەکات 

گرووپێک کە بەوە ناسراوە نزیکە لە کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراقی.

​لە تورکیاوە بۆ ئەمریکا

​پێشتر لە وڵاتی تورکیا دەستگیرکرابوو، پڕۆسەی گواستنەوە و ڕادەستکردنەوەشی لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (تۆم باراک)دا ئەنجامدراوە.

​تۆمەتەکان چیان؟

​ئەم سەرکردە عێراقییە لە ئێستادا لە ئەمریکا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و چەندین تۆمەتی قورسی ئاڕاستە کراوە، لەوانە:

​پلاندانان و جێبەجێکردنی ١٨ کردەوەی چەکداری و توندوتیژی.

​ئامانجکردنی هاووڵاتیانی جوو لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا.

​چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا وردەکاری زیاتر لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی و ئەو سزایانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەلایەن وەزارەتی داد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکاوە بڵاوبکرێتەوە.