پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە

پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەین کە کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی لە ناوچەی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی هاشمیی ئوردنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.

بەئامانجگرتنی شوێنە ئایینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژ بە سەرجەم بەها مرۆیی و ئایینییەکان و هەوڵدانە بۆ لێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە.

وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئوردن، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان