بەرپرسێکی دیکە سزای زیندانی بۆ دەرچوو

بەرپرسێکی دیکە سزای زیندانی بۆ دەرچوو
دەستەی دەست پاکی

دوو بڕیاری دادگایی دژی بەرپرسیارێکی پێشووی تۆمارکردنی موڵک لە کەرکووک

دەستەی دەستپاکیی فیدراڵ ڕایگەیاند کە دوو بڕیاری دادگایی بەندکردن دژی یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی موڵک لە کەرکووک دەرچووە، بەهۆی بەکارهێنانی دەسەڵاتی فەرمی و زیانگەیاندن بە دارایییەکانی دەوڵەت.

بەپێی ڕاگەیاندنی دەستەکە، ناوبراو بە هاوبەشی لە دەستکاریکردن و پێشخستنی مامەڵەی فرۆشتنی موڵکێک بە بەڵگەنامەی خاوەنایەتی ساختە، هەروەها بەرپرسیارێتی لە ونبوونی پەڕگەی موڵکێکی سەر بە شارەوانی کەرکووک، تاوانبار کراوە.

دادگا دوای پشکنینی بەڵگەکان، بڕیارەکانی خۆی بە پێی ماددەکانی یاسای سزادان دەرکردووە. دەستەی دەستپاکی پێشتر، لە ١٠ی تەممووزی ئەمساڵ، بڕیارێکی دیکەی بەندکردنی توندی دژی هەمان کەس ڕاگەیاندبوو.