جێگرەوەی نەشئەت شاهوێز دیاری کرا

جێگرەوەی نەشئەت شاهوێز دیاری کرا
جێگرەوەی نەشئەت شاهوێز دیاری کرا

گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکانی کەرکوک؛ نەشئەت شاهوێز دەبێتە فەرماندەی پۆلیس و جێگرەوەکەشی دیاری دەکرێت

​کەرکوک ـ تایبەت

​لە دوای ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و ئیدارییانەی لە پارێزگای کەرکوک هاتونەتە ئاراوە، بڕیارە گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی باڵای ئەمنی و ئیداری شارەکەدا بکرێت. بەپێی زانیارییەکان، بڕیار وایە پۆستی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بدرێتەوە بە کورد و نەشئەت شاهوێز بۆ ئەو پۆستە کاندید کراوە.

​هاوکات لەگەڵ چوونە پێشی ڕێکارەکان بۆ دەستبەکاربوونی نەشئەت شاهوێز وەک فەرماندەی نوێی پۆلیس، لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە جەنگی عزەدین ببێتە جێگرەوەی ناوبراو لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

​ئەم ئاڵوگۆڕە لە چوارچێوەی پشکی لیستی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) دێت لە ئەنجومەنی پارێزگادا، کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی پۆستەکان و کاراکردنی ڕۆڵی کوردە لە کایە ئەمنی و کارگێڕییەکانی پارێزگاکەدا.

​چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە وەرگرتنەوەی پۆستی فەرماندەی پۆلیس لەلایەن کوردەوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری زیاتری شارەکە و هاوسەنگی هێز لە کەرکوک.