دابەش کردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی لە عێراق دەست پێدەکات

دابەش کردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی لە عێراق دەست پێدەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە کە لەسەر ڕاسپاردەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کراوەتەوە

زەوییەکان %100 بەخۆڕایین: پارچە زەوییەنیشتەجێبوونەکان بە بێبەرامبەر دەدرێنە هاووڵاتییان، و هەموو ئەو خێزانە عێراقییانە دەگرێتەوە کە هیچ کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەیان خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون یان موڵک و عەقار نین.

کاتی تۆمارکردن: لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو (مانگی 10) لینکێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بۆ تۆمارکردنی ناوی داواکاران دەکرێتەوە.

قۆناغی یەکەم: وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە، زیاتر لە 216 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە 15 پارێزگا دیاریکراون و ئامادەکراون.

جێبەجێکردنی ژێرخان: ڕاستەوخۆ دەست بە کارەکانی جێبەجێکردنی ژێرخانی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکان دەکرێت لە ڕێگەی وەبەرهێنەرانی بەخشەر و بەشداربووەوە، بەبێ بەرامبەر.

​نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە، لیژنە تایبەتمەندەکان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مەكتەبی سەرۆکوەزیران بە شێوەی شەو و ڕۆژ لە کاردا دەبن بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە، تاوەکو بە تەواوەتی ملیۆنێک پارچە زەوییەکە ئامادە دەکرێت.