دۆناڵد ترەمپ:سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند نە رێگە دەدەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و نە دەشبێتە خاوەنی
دۆناڵد ترەمپ:سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند
نە رێگە دەدەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و نە دەشبێتە خاوەنی
"كۆنترڕۆڵی نیمچە تەواوەتی گەرووی هورمزمان كردووە"
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەكەی رێگە بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، جەختیشكرد، ئێستا کۆنترۆڵێکی نیمچە تەواوەتیان هەیە بەسەر گەرووی هورمزدا.
ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی "فۆکس نیوز" وتی: نە ڕێگە دەدرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و نە دەشبێتە خاوەنی. راشگەیاند، ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی ئەم چەکە ،رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نامێنێت و ئیسرائیل و ئەمریکا یان ئەورووپا روبەڕوی مەترسییەکی راستەوخۆ دەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ولایەتە یەکگرتووەکان دەبوو دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات بۆ رێگریکردن لە ئێران لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژ بە ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە و رەنگە دژ بە ولایەتە یەکگرتووەکانیش.
سەبارەت بە گەرووی هورمز، ترەمپ وتی، ولایەتە یەکگرتووەکان بەسەركەوتن لە جەنگەکەدا کۆنترۆڵێکی نیمچە تەواوی بەسەر گەرووەكەدا دەبێت و هێزەکانی ئەمریکا بە هاوکارییەکی زۆر کەمی وڵاتانی دیکە، سەرجەم مینەکانیان لە گەرووەكە پاککردۆتەوە.
ترەمپ لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا وتی، ئێران رەنگە ببێتە هۆی دروستکردنی بێزارکردن و ناڕەحەتی، بەڵام ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە.