زیاتر لە 650 بیانی لە کەرکوک دەستگیرکراون

زیاتر لە 650 بیانی لە کەرکوک دەستگیرکراون

دەستگیرکردنی زیاتر لە 650 کۆچبەری بیانی لە کەرکووک؛ دیاردەکە لە نێوان هەرێم و عێراقدادوولایەنەیە

پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 650 هاووڵاتیی بیانی دەستگیرکراون کەهەوڵیان داوە بە نایاسایی لە هەرێمی کوردستانەوە بچنە ناو شارەکە.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کەدیاردەکە دوولایەنەیە و لە ناوچەکانی عێراقیشەوە بە قاچاخ کرێکاری بیانی دێنە هەرێمی کوردستان.

عەمید عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 650 هاووڵاتیی بیانی کە زۆربەیان پاکستانی، ئەفغانستانی و بەنگلادیشی بوون، دەستگیرکراون کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە کەرکووک.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانە بە نایاسایی دێنە ناو هەرێمی کوردستان ودواتر دەیانەوێ بچنە بەغدا و شارەکانی دیکەی نێوەڕاست و باشووری عێراق.

نموونەیەکیش بۆ ئەم حاڵەتانە، تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کەرکووک 25 هاووڵاتیی ئەفغانستانی لەناو بارهەڵگرێکی چیمەنتۆدا دەستگیرکراون کە خۆیان شاردبووەوە.

لەسەر هەمان بابەت، ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمیکوردستان ڕایگەیاند: ئەوەی باس دەکرێ بە پێچەوانەیشەوە ڕاستە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی وکرێکاری بیانی لە ناوچەکانی عێراقەوە بە قاچاخ هەوڵ دەدەن بێنە نێو هەرێمی کوردستان، بۆیە بابەتەکەدوولایەنەیە و تەنیا لە هەرێمی کوردستانەوە ناچن، بەڵکو لە عێراقیشەوە دێن.

سەبارەت بە ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەسانە، عامر نووری وتی: بە گوێرەی مادەی 39ی یاساینیشتەجێبوون مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ.

لەلایەن دادگەوە سزای زیندانیکردنی یەک بۆ دوو مانگیان بەسەرا ئەسەپێنرێ و دواتر دیپۆرتیوڵاتەکانیان دەکرێنەوە.

هاوکات، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم جەختی کردەوە کە ئێستا لێکتێگەشتنیبەهێز لە نێوان ئەوان و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەیە و بەو هۆیەوە دیاردەکە تا ڕادەیەکیباش کەم بوەتەوە و کۆنترۆل کراوە