سەرۆک وەزیران و مالکی کۆبونەوە

سەرۆک وەزیران و مالکی کۆبونەوە

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی لەگەڵ سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بەڕێز نوری کامل ئەلمالیکی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات و چەند دۆسیەیەکی سیاسی تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە بوارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیی ئابووری و کارگێڕیدا کرایەوە.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی تەواوکردنی کابینەی حکومەت، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی حکومەت و جێبەجێکردنی بەرنامەی جێبەجێکار و ئەو پلانە ستراتیژی و بەرنامە گەشەپێدانانەی تێیدایەتی بۆ پێشخستنی واقیعی وڵات.

•••••

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦