سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان بە سەرپەرشتی خۆی دەست بەسەر فرۆکەیەکی قاچاخدا دەگرێت
لە حەملەیەکی کتوپڕدا، فەریق عومەر وەائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، خۆی ڕاستەوخۆ چووە ناو بەندەری ئوم قەسر و سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی پشکنینی کرد. لەم حەملەیەدا دەست بەسەر چەندین جۆر کەلوپەلی قاچاخ و قەدەغەکراودا گیرا کە لەناو کۆنتێنەرە "خاڵییەکاندا" حەشاردرابوون.
لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، دەست بەسەر ١٥,٠٠٠ مۆبایلی قاچاخ و ٢,٠٠٠ بیستۆکی ئەپڵدا گیرا. هەروەها هێزەکان توانیویانە دەست بەسەر فڕۆکەیەکی مەشقی کە سەرچاوەکەی نادیارە و بڕێکی زۆر لە دەرمانی ماوەبەسەرچوودا بگرن کە چەندین ساڵە بەسەرچوون و بە شێوازی نایاسایی حەشاردرابوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە عێراقییەکان دێت بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، پاراستنی ئاسایشی ئابووری و ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی کەلوپەل لە دەروازە سنوورییەکاندا.