وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی بڕیاری "ساڵی نەفەوتان" ڕەتدەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی بڕیاری "ساڵی نەفەوتان" ڕەتدەکاتەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕیارێک دەربارەی ئەژمارکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥–٢٠٢٦ وەک "ساڵی نەفەوتان" (عدم رسوب) دەرچووبێت، و جەخت دەکاتەوە ئەو بەڵگەنامەیەی لەم بارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە تەزویرکراوە و گوزارشت لە وەزارەتی پەروەردە ناکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندن هۆشداری دەداتە خوێندکاران و کەسووکاریان لە تەرجومەکردن، تڵاوکردنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیارییە دروستکراوەکان پێش دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەکەی، و داوایان لێدەکات زانیاری و بڕیارەکان تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی و لاپەڕە پەسەندکراوەکانی وەزارەتەوە وەربگرن.
لە کۆتاییدا وەزارەت دووپاتی دەکاتەوە کە هەر بڕیارێک تایبەت بێت بە خوێندکاران، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی خۆیانەوە ڕادەگەیەنرێت، و داوا لە هەمووان دەکات بەئاگا بن و شوێن دەنگۆکان نەکەون.