لە کەرکوک کچێکی 10ساڵان بە تۆمەتی دزینی 5ملیۆن و چەن مسقاڵ ئاڵتونێک دەستگیرکراوە
پۆلیسی کەرکوک ئاشکرای کرد، کچە سواڵکەرێکی تەمەن ١٠ ساڵ دەستگیر کراوە، دوای ئەوەی تۆمەتبارە بە دزینی بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی و چەند پارچە مسقاڵێکی زێڕ لە یەکێک لە ماڵەکانی شارەکەدا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، منداڵەکە بە بەهانەی داواکردنی یارمەتی و خێرەوە چووەتە ناو ماڵەکە و توانیویەتی لە هەلێکدا پارە و زێڕی ماڵەکە بەرێت و هەڵبێت.
هێزە ئەمنییەکان دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، توانیان شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و پارە و زێڕە دزراوەکانیش بدۆزنەوە.
لای خۆیەوە، پۆلیس ڕێکاری لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ منداڵەکەدا دەست پێکردووە و دۆسیەکەش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان لەم ڕووەوە.