وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی بڕیاری "ساڵی نەفەوتان" ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی بڕیاری "ساڵی نەفەوتان" ڕەتدەکاتەوە
ئەوکیتابەی کە باسی لە (عدم رسوب)دەکرد بە درۆ دەخاتەوە و نوسراوە تەزویرە

وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی بڕیاری "ساڵی نەفەوتان" ڕەتدەکاتەوە

​نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕیارێک دەربارەی ئەژمارکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥–٢٠٢٦ وەک "ساڵی نەفەوتان" (عدم رسوب) دەرچووبێت، و جەخت دەکاتەوە ئەو بەڵگەنامەیەی لەم بارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە تەزویرکراوە و گوزارشت لە وەزارەتی پەروەردە ناکات.

​نوسینگەی ڕاگەیاندن هۆشداری دەداتە خوێندکاران و کەسووکاریان لە تەرجومەکردن، تڵاوکردنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیارییە دروستکراوەکان پێش دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەکەی، و داوایان لێدەکات زانیاری و بڕیارەکان تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی و لاپەڕە پەسەندکراوەکانی وەزارەتەوە وەربگرن.

​لە کۆتاییدا وەزارەت دووپاتی دەکاتەوە کە هەر بڕیارێک تایبەت بێت بە خوێندکاران، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی خۆیانەوە ڕادەگەیەنرێت، و داوا لە هەمووان دەکات بەئاگا بن و شوێن دەنگۆکان نەکەون.