پڕۆژەی ڕێگەی کەرکوک_چەمچەماڵ تەواو دەکرێت
رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، پێشوازی کرد لە بەڕێزان ئاوارە ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر و دلاوەر عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانی ناحیەکە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی تەواوکردنی پرۆژەی چاککردن و فراوانکردنی رێگای کەرکوک - چەمچەماڵ کرا.
رێبوار تەها ئاشکرای کرد کە لە هەفتەی داهاتوودا قۆناغێکی دیکەی پرۆژەکە کە بریتییە لە کۆنکرێتکردنی رێڕەوی بارهەڵگرەکان و بلوارەکقن لە بازگەی کەرکوکەوە تاوەکو قەرەهەنجیر دەست پێدەکات، و لە قۆناغەکانی داهاتووشدا بەشەکەی دیکەی لە قەرەهەنجیرەوە بەرەو چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت.