پۆلیسی هەولێر ئەو بکوژەی دەستگیرکرد کە هێرشی کردبۆیە سەر ماڵە غەزوری

پۆلیسی هەولێر ئەو بکوژەی دەستگیرکرد کە هێرشی کردبۆیە سەر ماڵە غەزوری
پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکرد کە دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵە خەزوورانی کرد، خەزوور و هاوسەرەکەی بریندار کرد.

ئەویش دوای ئەوە هات ئێوارەی ئەمرۆ پیاوێک لە گەرەکێکی هەولێر هەڵی کوتایە سەر ماڵی غەزوری و تەقەی لێیان کردوە خێزانی و غەزوری بریندارن و خوشکی خێزانی گیانی لەدەستدا.

دوای روداوەکە پۆلیسی هەولێر دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە و لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.