ڕاستە عەلی زەیدی زاوای فایەق زێدانە ؟

ڕاستە عەلی زەیدی زاوای فایەق زێدانە ؟
مەحمود یاسین کوردی
ڕاستە عەلی زەیدی زاوای فایەق زێدانە ؟

ئایە ڕاستە عەلی زەیدی زاوای فایەق زێدانە ؟ 

ڕۆژنامەنووس محمود یاسین کوردی لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی ئەم دەنگۆیانەی دایەوە

دەقی پۆستەکەی ...

فەیک نیوز!
میدیاکانی کوردستان بۆ لایک و ڤیو هەموو هەواڵێکی خراپ و بێ کوالێتی دادەنێن، هیچ لێکۆلینەوەیەک ناکەن کاتێک کەسێک هەواڵێک دادەنێ. زۆر بە خێرای دەکەونە نێو هەڵە، تاقەتی بەدواداچوونیان نییە لەوەش خراپتر دەزگایەکی چاودێری نییە لێپرسینەوە لەو دەزگایانە بکات رۆژانە هەواڵی فەیک و وێنەو ڤیدیۆی AI بڵاودەکەوە.

دەزگای ( .... ) لە هەولێر و دەزگای ( .... ) لە سلێمانی دوو دەزگای مۆڵەتپێدراون و بارەگاو شوێنیان هەیە کەچی دوێنێ وێنەیەکی (عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، فەیەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریان) داناوە کە گوایە عەلی زەیدی زاوای فایەق زێدانە.

تۆ واز لەوە بهێنە وێنەکە AI  دروستکراوە، بۆ ئەوەی خۆیان لە بەرپرسیاریەتی بدزنەوە دەڵێن: مستەفا کامل نووسەری ناوداری عێراقی وای گوتووە!

من مستەفا کامل دەناسم کابرایەکی تائیفی نەخۆشە ئەوەندە هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە خەڵک زۆر بایەخی پێنادات، رۆژنامەیەکی ئەلیکرۆنی هەیە بە ناوی (وجهات نظر) کابرایەکی عرووبی تووندڕەوە رقی لەو دەسەڵاتەیە لە دوای 2003 حوکم دەکات. ئەو کابرایە لە ساڵی 2020 ڤیدیۆی هەیە دەڵێ هەر کەسێک لەگەڵ ئەمریکاو بەریتانیا لە دوای ساڵی 2003 ئیشی کردبێت بیان کرێگیراور یان گەندەڵە سێیەمی نییە!

جگە لەمە میدیاکانی کوردییەکان هەواڵ لە کابرایەکی درۆزن وەردەگرن بەڵکو بە ئەمانەتەوە وەرناگرن، کابرا لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی : ئایا عەلی زەیدی زاوای فایەق زێدانە؟
وێنەکەی داناوە نیشانەی پرسیاری (؟) داناوە واتە لە فانەکانی دەپرسێ، کەچی میدیای کوردی وەکو مەعلومات بە خەڵکی دەفرۆشێتەوە.

من ئیشەکەی مستەفا کاملم پێ باشترە، چونکە لەگەڵ وێنە فەیکەکە پرسیاری کردووە، بەس میدیای کوردی وێنەکەی داناوە وپرسیارەکەی لە سەر زمانی کابرای عەرەب کردووتە زانیاری گرنگ!
تەنانەت ئێلیزابێث تسورکۆڤ ڕۆژنامەنووسی ڕووسی-ئیـ،ـسرائیلی کە لەلایەن کەتائیـ،ـبی حیـ،ـزبوڵڵا ـەوە لە عێراق دەستگیر کرا بوو بە ئینسافەوە لە پۆستەکەی ئێکس بۆ ئەو مستەفا کاملەی نووسیووە عەلی زەیدی زاوای فایەق زێدان نییە!

وێنەکە چۆن دروستکراوە؟
رۆژنامەنووسیکی عێراقی هەیە ناوی (زەید فەتلاوی)ـە لێکۆڵینەوەی لەو وێنە کردووە دەرکەوتووە وێنەی عەلی زەیدی لە رۆژی راسپاردنه کە 28/4/2026 لە بەغداد گیراوە، لە هەواڵەکانی کەناڵی عێراقییە دەرهێندراوە خۆی (عەلی زەیدی) لە تەنیشت فایەق زێدان و مالیکی دانیشتووە کەچی بە AI دەستکاری کراوە.