لە کەرکوک کچێکی 10ساڵان بە تۆمەتی دزینی 5ملیۆن و چەن مسقاڵ ئاڵتونێک دەستگیرکراوە

لە کەرکوک کچێکی 10ساڵان بە تۆمەتی دزینی 5ملیۆن و چەن مسقاڵ ئاڵتونێک دەستگیرکراوە
دەستگیرکردنی کچە 10ساڵانەکە لەگەڵ ئەو کەل و پەلانەی دزیبوی

پۆلیسی کەرکوک ئاشکرای کرد، کچە سواڵکەرێکی تەمەن ١٠ ساڵ دەستگیر کراوە، دوای ئەوەی تۆمەتبارە بە دزینی بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی و چەند پارچە مسقاڵێکی زێڕ لە یەکێک لە ماڵەکانی شارەکەدا.

​بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، منداڵەکە بە بەهانەی داواکردنی یارمەتی و خێرەوە چووەتە ناو ماڵەکە و توانیویەتی لە هەلێکدا پارە و زێڕی ماڵەکە بەرێت و هەڵبێت.

 هێزە ئەمنییەکان دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، توانیان شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و پارە و زێڕە دزراوەکانیش بدۆزنەوە.

​لای خۆیەوە، پۆلیس ڕێکاری لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ منداڵەکەدا دەست پێکردووە و دۆسیەکەش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان لەم ڕووەوە.