ئاگادارییەک لە بەرگری شارستانی پردێوە بۆ جوتیاران و هاوڵاتیان

ئاگادارییەک لە بەرگری شارستانی پردێوە بۆ جوتیاران و هاوڵاتیان
بەرگری شارستانی پردێ

بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران و کەمکردنەوەی زیانە ماددییەکان لە کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی دروێنەدا، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی لە ناحیەی ئاڵتون کۆپری و دەوروبەری، پلانێکی فریاکەوتنی خێرا ڕادەگەیەنێت و چەند تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی لە ناوچە جیاجیاکاندا جێگیر کردووە.

​شوێنی جێگیربوونی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە:

​سەنتەری ناحیەکە: بنکەی سەرەکی بەرگری شارستانی ئاڵتون کۆپری.

​ناوچە گوندنشینەکان: گوندی قەیاباشی و گوندی کلۆر (لەناو بنکەی پۆلیس).

​ڕێگا سەرەکییەکان: مەفرەقی کڵۆزی.

​داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران دەکرێت لە کاتی بینینی هەر ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە و هاوکار بن لە چۆڵکردنی ڕێگاوبانەکان بۆ ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە تا لە کاتێکی پێوانەییدا بگەنە شوێنی مەبەست.

​ژمارەکانی پەیوەندی و هێڵە گەرمەکان:

​ژمارەی فریاکەوتنی یەکگرتووی وەزارەتی ناوخۆ: 911 (بێبەرامبەر)

​ژمارەی مۆبایلی بنکەی بەرگری شارستانی ئاڵتون کۆپری: 07764878473

​یان پەیوەندیکردن بە نزیکترین کارمەندی بەرگری شارستانی لە ناوچەکەتاندا.