ئاگاداریەک لە بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوکەوە
ڕاگەیاندراوێکی گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای کەرکووکەوە بۆ شۆفێران :
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای کەرکووک هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بۆ هەبوونی بڕین و گۆڕینی ئاراستەی هاتوچۆ لە چەند ڕێگەیەکی ناوەوە و دەرەوەی پارێزگاکە، بەپێی ئەم زانیارییانەی خوارەوە:
🔴 یەکەم - ناوچەی دەروازە :
هەردوو جووتسایدی کەرکوک - سلێمانی لە سەنتەری ڕۆشنبیرییەوە بەرەو چیمەن بەهۆی بڕینی بەشێکی ڕێگاکە لە کاتژمێر 10ی شەو تاوەکو 6ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 22/5/2026 بە بۆنەی ئەنجامدانی هێلکاری بۆ شەقامەکە
🔴 دووەم: نزیک پارێزگای کۆن
لای چێشتخانەی (الطبیخ)وە بەرەو فەلکەی گەراجی بەغدا.
🔴 سێیەم: ڕێگەی کەرکووک – تکریت
نزیک پردی مەریەم بەگ کارکردن لە بەشە نوێیەکەی ڕێگەکەدا دەستپێدەکات و هیچ بڕینێک لە ڕێگە کۆنەکەدا نییە بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامەکە.
🔴 چوارەم: پردی مکتب خالید (یەکتربڕینی ڕێگەی حەویجە - ناحیەی ڕیاز)
بڕینی ڕێگاکە لەگەڵ دابینکردنی ڕێڕەوێکی کاتی بە دووری 100 مەتر.
بەهۆکاری نۆژەنکردنەوەی پردی ناوبراو.
🔴 پێنجەم: ڕێگەی بەغدا – کەرکووک (پردی گەورەی داقووق)
هاتوچۆی هاتوو لە بەغداوە بەرەو پارێزگای کەرکووک و بڕینی ڕێگاکە و گۆڕینی ئاراستەی هاتوچۆ بۆ سایدی تری پردەکە و هۆکارەکەشی کارەکانی بونیادنانەوەی پردەکەیە
🔴 شەشەم: ڕێگەی هەولێر – کەرکووک (بازگەی هاوبەشی پردێ / التون کوپری)
هاتوچۆی هاتوو لە پارێزگای هەولێرەوە بەرەو پارێزگای کەرکووک و بڕینی ڕێگاکە لەگەڵ دابینکردنی ڕێڕەوێکی کاتی بەهۆکاری نۆژەنکردنەوەی شوێنی بازگەکە.
🔴 حەوتم: ئاراستەی ڕۆژئاوای شاری کەرکووک (فەلەکەی گەراجی بەغدا)
بڕینی ڕێگەکە لەگەڵ دابینکردنی ڕێڕەوێکی کاتی بۆ مسۆگەرکردنی هاتوچۆ بەهۆکاری دروستکردنی پردێک لە چوارچێوەی پڕۆژەی فەلەکەی گەراجی بەغدا.
هەروەها هاتووچۆی کەرکوک دەڵێت :
جەخت دەکەینەوە کە سەرجەم شوێنەکانی کارکردن بە تەواوی لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە پارێزراون، و هێما و ڕێنمایی ئاگادارکردنەوەیان لێدراوە بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی بەکارهێنەرانی ڕێگەکە.
بەڕێوەبەرایەتیمان داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی دیاریکراو بپارێزن، و ڕێڕەوە کاتییەکان بەکاربهێنن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و کەسانی تردا.
هەمیشە لەژێر چاودێری خودا و سەلامەتدابن
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی کەرکووک
21/5/2026