درێژکردنەوەی کاتی دەوامی وێستگەکانی سووتەمەنی حکومی ڕاگەیەندرا
بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت هاوشان لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی حکومی، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.
خشتەی نوێی دەوامی وێستگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
وێستگەکانی ناوەندی شار: لە کاتژمێر (۷:۰۰)ی بەیانی تا (۱۱:۰۰)ی شەو کراوە دەبن، جگە لەو وێستگانەی کە ئێشکگرن (خافرة) و بە شێوازی ٢٤ کاتژمێری کاردەکەن.
وێستگەکانی دەرەوەی ناوەندی شار: لە کاتژمێر (۷:۰۰)ی بەیانی تا (٥:۰۰)ی ئێوارە.
وێستگەی تارق بن زیاد: لە کاتژمێر (۷:۰۰)ی بەیانی تا (۷:۰۰)ی ئێوارە.
تێبینی: کارکردن بەم ڕێنماییە نوێیە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢١ـەوە دەستپێدەکات و تا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٦ بەردەوام دەبێت.