چارەنووسی دۆلار لە عێراق و دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی

چارەنووسی دۆلار لە عێراق و دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی

نزار ناسیح، بووە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە شوێنی عەلی عەلاق! ئەم گۆڕانکارییەچاوەڕواننەکراوە لە لوتکەی هەرەمی دارایی عێراقدا، بووەتە جێی سەرنجی بازاڕەکان و ئابووریناسان،بەتایبەت کە عێراق لە قۆناغێکی حەساسی ململانێی کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاردایە.

پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی بە چی ناسراوە؟

نزار ناسیح کەسایەتییەکی تەکنۆکرات و پڕۆفیشناڵە لە بواری دارایی و چاودێریدا، و گرنگترین سیفات وپاشخانەکانی بریتین لە:

ئەندازیاری دژە سپیکردنەوەی پارە: نزار ناسیح پێشتر بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنیسپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر بووە لە عێراق. ئەمەش وای لێدەکات شارەزایەکی بێوێنەبێت لە دۆزینەوەی ڕێڕەوە نایاساییەکانی حەواڵە و چوونەدەرەوەی دراو.

وردبینی و چاودێری توند: لە بازاڕی داراییدا بەوە ناسراوە کە "یەک سەنت بجوولێت، ئەو نزارناسیحە دەیزانێت". خاوەنی چاوێکی تیژ و سیستمێکی چاودێری وردە بەسەر جووڵەی بانکەئەهلییەکان و کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراودا.

جێگەی متمانەی نێودەوڵەتی: بەهۆی پۆستی پێشوویەوە، پەیوەندی و تێگەیشتنی باشی لەگەڵسیستمی دارایی جیهانی (وەک خەزێنەی ئەمریکا و فیدراڵی ئەمریکی) هەیە، کە هەمیشە داوایشەفافیەت لە عێراق دەکەن.

چارەنووسی دۆلار لە عێراق چی لێدێت؟

دوا بەدوای ئەم دەستبەکاربوونە، پێشبینی دەکرێت بازاڕی دۆلار بەم ئاراستەیانەدا بڕوات:

١. توندکردنەوەی زیاتری چاودێری (موشەخەسکرانی حەواڵەکان)

بەهۆی پاشخانی پارێزگاری نوێ، قاچاخچێتی دۆلار و حەواڵەی ڕەش ڕووبەڕووی قورسترین قۆناغدەبنەوە. ڕێکارەکانی فیدراڵی ئەمریکا لەسەر بانکەکانی عێراق بە توندی جێبەجێ دەکرێن، ئەمەشڕێگری دەکات لە چوونەدەرەوەی دۆلار بە شێوازی نایاسایی.

٢. سەقامگیری بەهای فەرمی و لێکەوتەکانی لە بازاڕی ڕەشدا

لە کورتخایەندا: ڕەنگە بەهۆی ترسی بازرگانان لە ڕێکارە توندەکان، بۆ ماوەیەک خواست لەسەردۆلاری بازاڕی ڕەش بەرزبێتەوە و جیاوازی نرخی فەرمی و بازاڕ وەک خۆی بمێنێتەوە یان کەمێکنوسخانی بەخۆوە ببینێت.

لە درێژخایەندا: ئەگەر نزار ناسیح سەرکەوتوو بێت لە ناچارکردنی هەموو بازرگانان بۆبەکارهێنانی سەکۆی ئەلیکترۆنی فەرمی، نرخی دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا دادەبەزێت و بەرەوجێگیربوون دەچێت، چونکە سەرچاوەکانی دۆلاری قاچاخ وشک دەکرێن.

٣. چاکسازی لە سیستمی بانکی عێراقدا

پێشبینی دەکرێت چەندین بانکی ئەهلی کە پابەندی یاساکانی دژە سپیکردنەوەی پارە نین، ڕووبەڕوویسزا و داخستن ببنەوە، ئەمەش متمانە بۆ بانکە حکومی و فەرمییەکان دەگێڕێتەوە.