ئاگاداریەکی گرنگ بۆ خاوەن چێشخانەکان
ئاگادارییەک لە لایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان - لقی کەرکوک
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان داوا لە خاوەن چێشتخانەکانی پارێزگای کەرکوک دەکات، ئەوانەی ئارەزووی وەرگرتنی بوتڵی غازی شل دەکەن، ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە بەرنامەی کۆپۆنی نەوتی (سۆپەر - کەی) تایبەت بە چالاکییە بازرگانییەکان .
پێویستە سەردانی بارەگای کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک بکەن، کە دەکەوێتە نزیک گەراجی بەغدا، و بەڵگەنامە فەرمییەکانی چێشتخانەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ ئەوەی پێشکەشی لیژنەی پەیوەندیداری بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی تۆمارکردن، ئەمەش لە سبەینێ سێشەممەوە دەستپێدەکات.