پەیامێک لە بڕیار شوانی بۆ وەزیری ناوخۆ

پەیامێک لە بڕیار شوانی بۆ وەزیری ناوخۆ

بەڕێز وەزیری ناوخۆ..

لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە‌ی کە بڵاو بووەتەوە و تێیدا منداڵێک چەرخ دەفرۆشێت:

ئایا دەزانیت بەڕێز وەزیر کارکردنی منداڵان تاوانە ؟

ناچارکردنی منداڵان بۆ داواکاری (پاڕانەوە)، تاوانی قاچاخچێتیکردنە بە مرۆڤەوە ؟

سەرجەم چوارڕێیان و شەقامە سەرەکییەکانی کەرکووک لەژێر کۆنترۆڵی گرووپەکانی تاوانی ڕێکخراودادەن ؟

مافیاکانی پاڕانەوە ئەوانەن کە ئەم دیمەنانە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی دەقۆزنەوە !

بۆ زانیاری جەنابتان :

عەقید (عامر) یەکێکە لە پاکترین، بەتواناترین و ڕەوشتپاکترین ئەفسەرەکانی پۆلیسی کەرکووک.

ئەرکی ئەمڕۆ ئەوەیە کە پشتگیری و ڕێزلێنان پێشکەش بەو کەسانە بکرێت کە یاسا جێبەجێ دەکەن و کۆمەڵگە دەپارێزن، نەک ئەوەی بخرێنە زیندانەکانەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت

هەروەھا لێپرسینەوە لەو مافیایانە بکرێت کە بازرگانی بە منداڵی ئەم منداڵانەوە دەکەن.

هیواخوازین جەنابتان لە تەنیشت پیاوانی یاساوە ڕەفتار بکەن، نەک لەگەڵ ئەوانەی کە منداڵان دەقۆزنەوە.

بڕیار شوانی - بەرێوبەری ناحیەی شوان