نوێترین لێدوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

نوێترین لێدوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند :

لە بەرواری ٣٠/٦/٢٠٢٧ هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نامێنێتەوە.

لەگەڵ هێزەکانی یەبەشە گەیشتوینەتە ڕێکەوتن بۆ ڕادەستکردنی زنجیرە چیای شنگال و تێکەڵکردنی هێزەکانی یەبەشە لەگەڵ حەشدی شەعبی.

لەگەڵ هێزەکانی تورکیا ڕێکەوتوین سەبارەت بە جێهێشتن و چۆڵکردنی بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە و ڕادەستکرنی بنکەکە بە هێزە عێراقییەکان.

سەرکەوتوبوین لە دورخستنەوەی عێراق لەو بارودۆخە نێودەوڵەتیەی کە تێیکەوتبوو، هەروەها توانیمان وڵاتەکەمان بپارێزین کە زۆر نزیک بوو بکەوینە ناو ئەو دۆخەی لە ناوچەکە هەیە.

سێ لە گروپە چەکدارەکان ڕازی بوون کە چەکەکانیان ڕادەستبکەن، لە گفتوگۆشداین لەگەڵ چوار گروپ تردا تا چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەن.

هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە عێراقدا تەنانەت وەکو ڕاوێژکار لە عێراقدا بوونی نەماوە.

داخستنی بەشێک لە خاڵە سنورییەکان لەگەڵ ئێراندا بۆ ڕێکخستنەوەو کۆنترۆڵکردنی خۆمان بووە لە ڕووی ئابورییەوە.

هەرزانکردنی دۆلار لە ڕابردوودا بڕیارێکی باش نەبووە.

کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ ١٥٥ هەزار دینار و کەمتریشی دەکەنەوە.

کاردەکەین بۆ زیاتر هاوردەکردنی دۆلاری ئەمریکی بۆ زیاتر لە ملیارێک دۆلار لە مانگێکدا.