پڕۆژەیاسای نوێی هاتووچۆ؛ هەڵوەشاندنەوەی دوبارەبوونی سزاکان و ڕێگەدان بە پەردەکردنی ئۆتۆمبێل
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە میوانداریکردنی بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆ، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایەکی نوێی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ تاوتوێ کردووە کە ئێستا لە ڕێڕەوەکانی پەرلەماندایە.
بەپێی وتەی سەرچاوە پەرلەمانییەکان، گرنگترین خاڵەکانی ئەم هەمواره پێشنیازکراوە بریتین لە:
هەڵوەشاندنەوەی دوبارەبوونی سزاکان (مضاعفة الغرامات): بەپێی پڕۆژەکە، سزای سەرپێچییەکان دوبارە ناکرێنەوە و هەموار دەکرێنەوە.
پەردەکردنی شووشەی ئۆتۆمبێل (تظليل السيارات): ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدرێت شووشەی ئۆتۆمبێلەکانیان تا ڕێژەی 40% بە خۆڕایی پەردە بکەن (تظليل)، و ڕێژەکانی زیاتر لەوەش بەبەرامبەر ڕسووماتی دیاریکراو دەبێت.
چاوەڕوانیی پەسەندکردن:
ئەم پێشنیازانە لە ئێستادا وەک پڕۆژەیاسا لە پەرلەمان تۆمار کراون و تا لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە دەنگیان لەسەر نەدرێت، ناکەونە بوار جێبەجێکردنەوە. بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا ئەم هەموارە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.