ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک ڕوویدا
ڕووداوێکی هاتووچۆی ترسناک لەسەر ڕێگای سەرەکی فڕۆکەخانە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە زیانی ماددی زۆر بە چەند ئۆتۆمبێلێکی پارککراو کەوتووە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ خێراییەکی ئێجگار زۆری ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێتەوە، کە پێش ڕووداوەکە خێراییەکەی پتر لە ٢٠٠ کلم/سەعات بووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی شۆفێرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ لەدەستبدات و بە توندی بکێشێت بەو ئۆتۆمبێلانەی لە قەراغی ڕێگاکەدا ڕاوەستابوون.
سەبارەت بە زیانە گیانییەکان، شایەتحاڵان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی درەنگانی کات و چۆڵبوونی شوێنەکە لە هاووڵاتیان، کارەساتێکی گەورەتر ڕووی نەداوە، چونکە ئەو ناوچەیە بەردەوام وەک شوێنێکی گەشتیاری و پیاسەی خێزانەکان بەکاردێت. تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەسەر دۆخی تەندروستی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەستدا نییە.