کورد پۆستێکی گرنگی وەرگرت
پارێزگای کەرکووک: سەرۆکی نوێ بۆ بەشی پلان دانراو پۆستێکی گرنگ درا بە کورد
کەرکووک – پارێزگای کەرکووک فەرمانێکی ئیداری ژمارە (١٥٢٢) بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەرکرد، کە تێیدا گۆڕانکارییەک لە بەڕێوەبردنی بەشی پلان و پلاندانان لە دیوانی پارێزگاکەدا ڕاگەیەندرا.
بەپێی فەرمانەکە، ئیسماعیل جەلال ئەمین، فەرمانبەری هەمیشەیی بەڵەدیەی کەرکووک، بە ناونیشانی سەرۆکی ئەندازیاران دەستنیشان کراوە بۆ بەڕێوەبردنی بەشی پلاندانان لە دیوانی پارێزگای کەرکووک، وەک لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ جێبەجێ دەبێت.
هەروەها، قاسم ئیبراهیم حافظ لە ئەرکی سەرۆکی ئەندازیاران و بەڕێوەبردنی بەشەکە لادراوە، بەهۆی ئەوەی ئێستا پۆستی جێگری پارێزگار بۆ کاروباری پلاندانان دەگرێتە ئەستۆ.
فەرمانەکە لەلایەن پارێزگاری کەرکووک مەحەمەد سەمعان ئاغا واژۆ کراوە و جێبەجێکردنی لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە دەست پێ دەکات